Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سەرکەوتنی لیستی 197 پارتی واتە ئارامی و سەقامگیری و ئاشتی و پێکەوە ژیان

 

کڵپەنیوز:

پارێزەر ئاهەنگ ئەنور ، بەهۆی بەهێزی لیستی 197 زۆر ترین پۆستەو وێنەی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دڕاندراون کراون بە ئامانج لە کەرکووک.

پارێزەر ئاهەنگ ئەنوەر، پارێزەر و کاندیدی ژمارە 30 لەسەر لیستی ژمارە 197ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتی بە کڵپەی گووت: "ئێمە وەکو کاندیدانی پارتی بەردەوام پۆستەرەکانمان لەدڕیندایە و وەلەم شارەدا تەنها کاندیدانی پارتی بەئامانج گیراون".

گووتیشی: "هەرچەند ئەوکارە نەشیاو و ناماقوڵانەمان بەرامبەر بکرێت، ئێمە هێز و ئیرادەمان زیاتر دەبێت، چونکە ئێمە کاندیدی لیستێکین، باوک و ڕێبەر، جەنابی سەرۆک بارزانی وەکو قەڵایەک لەپشتمانە، بۆیە ئێمە پارتیمان و جەماوەرمان دڵنیا دەکەینەوە، هیچ ئەمانە ئێمە بێ ئیرادەمان ناکات، بەڵکو بەپێچەوانەوە بەهێزترمان دەکات".

باسی لەوەش کرد، کە کۆمیسیۆنی کەرکووک و دەزگا ئەمنییەکان کەمترخەمن بەرامبەر کاندیدانی پارتی، ئاشکرایشی کرد، کۆمیسیۆن نەک کەمتەرخەمە، بەڵکو لایەنگری لەلایەنێکی دیاری کراو دەکات، کەیەکێتی نیشتمانی کوردستانە، وە کۆمەڵێک بڕیاری دەرکردووە دژی کاندیدانی پارتی و دانانی شوێنی پۆستەرەکانیان بەنایاسایی دەزانێت، لەکاتێکدا هەمان شوێن بۆلایەنێکی دیاریکراوی وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەیاسایی ئەزانێت.

کاندیدەکەی پارتی بەڵێنی بەجەماوەرەکەی دا، و جەماوەرەکەی دڵنیاکردەوە، کە خۆیان و لیستەکەیان بەسەرکەوتوو ئەزانن، سەرکەوتنیش هەر بەدەست دەهێنن.

ڕایشی گەیاند، کە دووژمنانیان باش دەزانن بەسەرکەوتنی لیستی 197 پارتی دیموکراتی کوردستان دەرچوونی کاندیدەکانی کۆتایی بە دەسەڵاتی سەپێنراو و عەسکەر تاریەتی لە کەرکووک دەهێنن و شکۆ بۆ شارەکە و دانیشتوانەکەی دەگەرێتەوە، بۆیە بەردەوان کار لە سەر شێواندن و دڕاندنی وێنەو پۆستەری کاندیدەکانمان دەکرێت .

لەکۆتایی لێدوانەکەی دا باسی سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک کرد و گووتی: "سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان واتە ئارامی و سەقامگیری ئاشتی و پێکەوژیان لەکەرکووک".