Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

لەکەرکووک خوێندنی کورد 500 قوتابی دابڕاوی گەڕاندەوە خوێندن


 

کڵپەنیوز:

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کورد لە شاری کەرکووک بۆ سالی نوێ خوێندن نزیکەی 500 قوتابی دابڕێنراوی لەشارەکە گەڕاندەوە خوێندن.

سەبارەت بەمەش مامۆستا کامران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کورد لە شاری کەرکووک لەلێدوانێکی تایبەتی گووتی بەهاوکاری مامۆستا ئەیاد بەرپرسی پلاندانانی خوێندنی کوردی بەشداریمان کرد لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵمەتی گەڕانەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی  2025 . 2026 

وەبەرێوبەرایەتی خوێندنی کوردی کرکوک گووتشی کە یەکەم جاره  بەشدار دەبێت لەم هەڵمەتە.

بە ئامادەبوونی ڕێزدار دکتۆر ئالان حمەسەعید وەزیری پەروەردە و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، و بە هەماهەنگی و پاڵپشتیی ڕێکخراوی یونسێف ئەنجامەکانی هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی بۆ ساڵی خوێندنی 2025 . 2026 ڕاگەیێندرا...

هەروەها بەهەوڵ و ماندوبوونی بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگاکان توانرا نزیکەی (500) قوتابی و خوێندکار بگەڕێندرێتەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن بەهەماهەنگی لەگەڵ پلاندانانی خوێندنی کوردی پرۆسەکە بەسەرکەوتووانە جێ بەجێ بکرێت دەستی هەموویان خۆش بێت نموونەیان زۆربێت و هەمیشە سەرکەوتووبن.