کڵپەنیوز:
بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکانی پ.د.د رایگەیان هێرشەکانی سەر کێلگەی کۆرمۆر دەستی حەشدی شەعبی و یەکێتی لە پشتە ئامانجیش لەم هێرشانە دروستکردنی کێشەیە بۆ ئیدارەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان
هێرشە درۆنیەکەی ئەم شەو درێژکراوەی هێرشەکانیترە بۆ سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر جگە لە تێکدانی ئاسایشی هەرێم ئامانجێکی دیکەی لە پشتەوە بوو، ئەویش ئەوەیە کە دەست و پێی حکومەتی هەرێم ببەسترێ و نەتوانرێ بەردەوامی بە دابەشکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بدرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لێدوانی هەندێ لەسەرکردەکانی یەکێتی بە ئاشکرا هەڕەشەی بڕینی غازی کرد و دانیان بەوەدا نا کە ئەگەر بیانەوێ غاز دەبڕن و کارەبا ناهێڵن.
ئەم روداوە کاردانەوەی سەرەتایە بۆ دروست کردنی کێشە بۆ حوکمەتی هەرێم و کارەبای نیشتیمانی سەرئەنجام بۆ ستۆپکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەکیتریش دەنگۆی بەژداری ێنەکردنی یەکێتی گرفتە گەورەکەیە بۆ سەرانی ئەم حیزبە میرشیایە..!
