کڵپەنیوز:
ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای هێرشە درۆنییەكەی ئەمشەوی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، هێرشكاران بە ”شەمشەمە كوێرە“ ناو دەبات و رای دەگەیەنێت كە ”چاویان بە ڕووناكی هەڵنایەت.“
ئەمشەو كێڵگەی غازی كۆرمۆر بۆردومان كرا و بەپێی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، هێرشەكە كاتژمێر 11:30 لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیراوە.
لە دوای بۆردومانەكە، لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”شەمشەمە کوێرەکان درۆنەکان وەک کارتی فشار بەکار دێنن (نوقتە سەری دێر).“
جەختیشی كردەوە: ”شەمشەمە کوێرەیە ئیتر، حەزی لە تاریکییە و چاوی بە ڕووناکی هەڵنایە (نوقتە سەری دێر).“
