Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

دەستەی بەڕێوەبەردنی ماڵی وەفایی سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانی ناوەندەکەمان پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکەن

 

کڵپەنیوز:

دەستەی بەڕێوەبردنی ماڵی وەفایی لەراگەیاندراوێکدا دەڵێت: "وەک ئاگادارن، شەپۆلی بارانبارین و دروستبوونی لافاو، جگە لە  قوربانی گیانی، زیانێکی گەورەی بە ژێرخانی دامەزراوەکانی قەزای چەمچەماڵ گەیاند، لەناویشیاندا کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ، کە بەهۆی لافاوەکەوە زۆرێک لە کتێب و سەرچاوەکانی کتێبخانەکە لەناو ئاوی باران و لافاودا لەناوچوون".

زیاتر دەڵێت:"ئێمە لە ماڵی وەفایی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ لەدەستدانی دوو لە هاونیشتمانییانی شارەکە، وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و بەشداریمان لە بزاڤی ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە کوردستاندا، سەرجەم بەرهەمە چاپکراوەکانی ناوەندەکەمان پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکەین و هیوادارین بتوانین کەلێنێک لەو زیانە پڕ بکەینەوە کە بەر کتێبخانەکە کەوتووە".

داوایشی لە سەرجەم ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان کرد، بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان، بەشداری لە بوژاندنەوەی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ بکەن. هاوکات، داوایش لە نووسەران و ڕۆشنبیران کرد، ئەگەر بە تاکە یەک کتێبیش بێت بەشداربن لەو هەڵمەتە نیشتمانی و ئەخلاقییەدا و هەر نووسەر و ناوەندێکیش دەیەوێت بەرهەمەکانی بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ ببەخشێت، ئەوان لە ماڵی وەفایی، هاوکار دەبین لە گەیاندنی کتێب و سەرچاوەکان بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ.