Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

بارزانی و سودانی لەسەر هێرشەکەی کۆڕمۆر بەتەلەفۆن قسەیان کرد


 کڵپەنیوز:

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێ گەیشت و بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/11/2025، مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێ گەیشت, سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناو برد.

هەروەها بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەستبەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بەسزاگەیاندنیان.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 26/11/2025، لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، لە هێرشێكدا کێڵگەی غازی کۆرمۆر كرایە ئامانج، هێرشەكە کۆگایەکی ناو کێڵگەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگری گرت و بەرهەمهێنان ڕاگیرا.