کڵپەنیوز:
لە نوێترین وەشانیدا، گووگڵ ماپس ناوچە "جێناکۆکەکان" وەک بەشێک لە نەخشەی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکات.
کاتێک لەسەر گووگڵ ماپس ناوی هەرێمی کوردستان دەنووسی، کەرکووک، خانەقین، پردێ، کفری، دووز خورماتوو، مەخموور، شنگال، گوێڕ، بەعشیقە و بەحزان، خانکی و بەشێکی تلکێف و هەموو ئەو ناوچانەی دیکەی کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ناکۆکییان لەسەرە، دەکەونە نێو سنووری هەرێمی کوردستان.
ئەیلوولی ئەم ساڵ بۆ یەکەم جار گووگڵ سنووری هەرێمی کوردستانی لەسەر نەخشە دیاری کرد، بەڵام ئەو کات هەموو ناوچە جێناکۆکەکان لە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان بوون.
ئەگەرچی لە دەستووری عێراقدا هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی خۆبەڕێوەبەر لە چوارچێوەی وڵاتێکی فیدڕاڵ هەژمار کراوە، بەڵام سنوورەکانی دیاری نەکراون.
