ئاشتی شەهباز
دوای قۆناغی شۆڕش و خەباتی گەلی كورد و پێكهێنانی حكوومەت و پەرلەمان لە ساڵی 1992، هەرێمی كوردستان بەتایبەت دوای پرۆسەی ئازادی عێراق، یەك لەو هەنگاوانەی حكوومەت كاركردن بوو لەسەر پرسی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە خێزانییەكان.
هەنگاونان بەرەو دامەزراوەیی و یاسایی بۆ سەقامگیری ئاشتی و ئارامی كۆمەڵگە لەنێو تاك و خێزان بە گشتی. لە 8ی مارسی ساڵی 2007 لەلایەن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ئەوسا بڕیاریدا بە ڕاگرتن و كارپێنەكردن بە یاسای (غسل العار)ی عێراقی و گۆڕینی ئەو مادەیە بە كوشتنی ئەنقەست هەژمار بكرێت و هەمووكردنەوەی چەندین یاسای باری كەسی و چەندانیش دەرچووێندران لەو پێناوە، هەماهەنگ لەگەڵ كاری رێكخراوەكانی تایبەت بە پرسی ئافرەتان و مافەكانی مرۆڤ و خێزان، بە دروست كردنی بەرێوەبەرایەتی و نووسینگە ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان، لە پێناو پاراستنی گیان و كەڕامەتی تاك و بەمەبەستی چارەسەر كردنیان بە ڕێگەی یاسایی و مەدەنی لە كۆی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان یەك لەو دەستكەوت و پێشكەوتنەیە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی بۆ ناوە. لە كۆنفرانسی ئافرەتانی كوردستان لە 14/4/2025 پەیامی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ ئافرەتانی كوردستان كە هاوكات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ئەنفال ڕاگەیاند: سبەینێ ڕۆژی ئەنفالە سەدان ناتوانم بڵێم هەزاران دایك لەگەڵ منداڵەكانیان زیندەبەچاڵ كران، ئێمە سڵاو دەنێرن بۆ گیانی پاكی هەموو ئەو شەهیدانە و بەتایبەتی ئەو دایكانەی كە بەمنداڵەوە زیندەبەچاڵ كران . بارزانی فەرمووی: ڕۆڵی ئافرەتی كورد هیچكات لە ڕۆڵی پیاو كەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێجار زیاتریش نەبووبێت، هەروەها گوتیشی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و شەڕی دژی داعش دا ڕۆڵی زۆر گەورە و بەرچاویان هەبووە، گرنگ ئەوەیە خەبات بەردەوام بێت، نابێت خومان بچەمێنن، دەبێت هەموو دەرگایەك بۆ هەموو مەجالێك بۆ ئافرەت بكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانی بە باشی ڕۆڵی خۆی ببینێت، من دڵنیام دەتوانن ڕۆڵی خۆتان ببینن و جارێكی دیكەش تەئكید دەكەمەوە، ئێوە دروشمەكەی خۆتان جێبەجێبكەن ( بە هەنگاوەكانمان داهاتوو بنیاد دەنێێن)، ئێمەش بە هەموو توانایەكمانەوە پشتیوانتانین.» ئەم پشتگیرییانە بە ئێمەی ئافرەتان گەورترین هێز و توانا دەبەخشن و بەجێگەیاندنی بەڵێن و پەیمانەكانن بەشێوەیەكی كردەیی.
ئەمانە جگە لە خزمەتگوزارییەكان ئەو پێشكەوتن و گەشەسەندنانەی چ لە ڕووی بیناسازی و بەرفراونكردنی سێكتەرەكان لە بوارەكانی: تەندروستی، پەروەردە، یاسایی و یەكەی جێندەر لە دەستەی قەزایی (لەناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگەو دابینكردنی بیمەی تەندروستی بۆ پێشمەرگە)، چاكسازییەكان، ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەكانی مادەی هۆشبەر بۆ سەر گەنچانی نیشتیمان و بەشی شیاندنەوە و گەشەپێدانی مرۆیی و مافی مرۆڤ و مافی منداڵان. هەروەها گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و بواری سەرچاوە ئاوییەكان و پڕۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتوان و پاراستنی ژینگە و پرۆژەی رووناكی و پشتێنەی سەوزایی بە چواردەوری شاری هەولێر لە كارنامەی حكوومەت و پلانی نیشتمانی وەك بەشێك لە ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان هاتوونەتە كایەوە. ئەم سیستەمە بە دیموكراسیەت نەبێ ئەو دەرئەنجامەی بەدەستەوە نەدەدا، بەتایبەت دەرئەنجامەكانی هەڵبژارنی نوێنەرانی عێراق (2025) سەروو یەك ملیۆن دەنگ( لەگەڵ ئەو نادادپەروەرییەی بەكار هێنرا). پێشەنگایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاری نیشتمانی و لەپێناو ئازادییەكانی تاك و كۆمەڵگە و مافی نەتەوەیی سەلمێنەری ئەو ڕاستەیەن، وەك لە پەیامی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراقدا هاتووە: پارتی بە نوێنەرایەتیی گەلی كوردستان لە پێناو چەسپاندنی حوكمڕانییەكی باش و بەرپرسیار، دەوڵەتێكی دامەزراوەیی هاوچەرخ و سیستمێكی دیموكرات و خەمخۆریی خەڵك، هەمیشە لە ڕیزەكانی پێشەوەی خەباتدا بووە وتێكۆشاوە. بەبێ جیاوازی لە پێكهاتە و ئایین و نەتەوە و كلتوورە جیاوازەكان لەسەر بنەمای دابەشكردنی دادپەروەرانەی دەسەڵات و سامان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان و پابەندبوون بە یاسا و دەستووری هەمیشەیی عێراق هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ.
لە پێناوداهاتوویەكی باشتر بۆ هەمووان و ئەو ئامانجە مرۆڤانە و دیموكراسییە پارتی پابەند بوون بە دەستوو و وەلانانی بنەما دەستوورییەكان بە سەرچاوەی هەرە سەرەكی كێشە كەڵەكەبووەكانی عێراقی فیدراڵ دەزانێت و پاشەكشەی هەندێك لایەن لە سیستمی فیدراڵی بە گوتار و بە كردەوە، بە هەڕەشە بۆ سەر ئێستا و داهاتووی عێراق دەبێنێت.
بۆ بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لە عێراقی فیدراڵدا پارتی دەخوازێت پیادە كردنی دەستوور بە تەواوی ماددە و بڕگەكانییەوە بەبێ هەڵاوێركردن، هەر ئەمەش بە تاكە زامنی بەردەوامیی یەكێتیی ئارەزوومەندانەی خاك و گەل و سەروەریی عێراقی فێدراڵ دەبینێت .
بەمەبەستی پاراستن و رێزگرتنی مافەكانی ئافرەتان و كاركردنی بەردەوام لە پێناو فراوانكردنی ڕۆڵ و بەشداریی زیاتر ئافرەتان لە ستراتیژییەتی پارتی بۆ بە هێزكردنی بەشداری ئافرەتان لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێم و بەشداری بەهێزی ئافرەتان لە دەسەڵاتی یاسادانان و ئەنجومەنە خۆجێیەكان و هەروەها بەهێزكردنی بەشداری و پێگەی ئافرەتان لە دەسەڵاتی لە دادوەری وچەندین سێكتەری دیكە. بەردەوام هەوڵی بۆ داوەو لە بەرنامەو پەیڕەوی كارەكانیدا دیارن و لە ڕەخساندنی كەشێكی كۆمەڵایەتی دوور لە جیاكاری و دەمارگیری ڕەگەزی و بەشداریكردنی كارا لە بەرپرسیاریەتی هەر دوو رەگەز لە سەركردایەتی و بونیاتنان و پێگەیاندن لە گشت كایە سیاسی، كارگێڕی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، كولتووری، زانستیی، خزمەتگوزاری و ڕێكخراوەییدا پارتی ڕۆڵی پێشەنگایەتی گێڕاوە.
ئافرەتانی كورد لە هەرێمی كوردستان بە لێهاتوویی و ئامادەسازی لە پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردن وەك بنەمای دیموكراسیەت بەشێوەیەكی سەردەمی و شارستانیانە لە چوارچێوەی پرۆسەی كۆتا لە مەیدانی كاركردندا ڕۆڵی كاراو بەرچاویان هەیە، لە نێو پەرلەمان و حكومەتدا، هەروەها لە بەشداریكردن لە بونیتانانەوەی عێراقی نوێ و داهاتوودا كادیر و نوێنەری بەتوانای هەرێمن لە ناو هۆڵەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا.
