لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لەکەرکوک، لەپێناو زیاتر خزمەتکردن بەڕەوتی میدیایی کوردی لەشارەکەیاندا، هەڵسان بەدامەزراندنی میدیایەکی کوردی نوێ و جیاواز، کە هەوڵدەدات هەموولایەنەکان لەخۆی کۆبکاتەوە و بەئامانجی گەیاندنی دەنگی ڕاستەقینەی هاوڵاتیانی شارەکە.
کڵپە چییە؟
کڵپە دەزگایەکی هەواڵی کوردییە ڕاستگۆیانە و بوێرانە و پەیوەست بەپڕەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و لەچوارچێوەی ڕەوشتی میدیایی و ڕۆژنامەوانی کاردەکات و دەجەنگێت بۆگەیاندنی ڕاست و درووستی بابەتەکان.
بۆچی ناونرا کڵپە؟
ساڵی ٢٠٠٣ و لەپاش پڕۆسەی ئازادی و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس یەکەمین گۆڤاری کوردی بە ناوی کڵپە لەشاری کەرکوک دایک بوو، ماوەی چەند ساڵێک خزمەتی بەشارەکە کرد و لەدوای نزیکەی ٢٠ساڵیش ئێستا ئەم ستافە نوێیە دەیانەوێت کڵپەیەکی نوێ بەگڕی ڕووداوەکانی کەرکوک بدەن و ڕووی ڕاستەقینەی ڕووداوەکان وەکو خۆی بۆبینەران و خوێنەرانی بخاتەڕوو.
کڵپە چی پێیە؟
کڵپە بەشێوەی تیمێک لەلایەن چەند کەسێکەوە بەڕێوە دەچیت و لەلایان ڕۆژنامەنووسێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەقۆناغی یەکەم دا گرنگی بەزمانی کوردی دەدرێت لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و تەلیگرام و وێبسایتێک کاردەکات و لەقۆناغەکانی داهاتوو بەشی تایبەتی بەزمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی هەبێت.
چۆن زانیاری بنێرم بۆکڵپە؟
کڵپە دەبێتە مینبەرێک بۆگەیاندنی دەنگی ئێوە و دەتوانن لەڕێی ناوەندی هەواڵی کڵپەوە (KNC) هەواڵ و زانیارییەکانتان بۆکڵپە ڕەوانە بکەن.
ئێمە لەسۆشیاڵ میدیا
