کڵپەنیوز:
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی داکۆکیکار لەمافی رۆژنامەنوسانی عێراق ، لەمساڵدا ١٨٢ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە بەڵام ساڵی ٢٠٢٤ ( ٤٥٧ ) حاڵەتبوە ولەساڵی ٢٠٢٥ لەکەرکوک ( ١٨ ) حاڵەتی پێشێلکاری دژ بە رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە بەڵام ساڵی ٢٠٢٤ ( ٢٥ ) حاڵەتی پێشیلکاری هەبوە.
بەپێی هەمان ئامار لەساڵی ٢٠٢٣ ( ٣٠ ) حاڵەتی پێشێلکاری دژبە رۆژنامەنوسانی کەرکوک تۆمارکراوە، بەو واتایەی واتا ئامارەکانی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی کەرکوک لەدوو ساڵی رابردودا لەسەدا ٤٤٪ کەمیکردوە.
ئاماری ساڵانەی پێشێلکاری لەکەرکوک:
ساڵی ٢٠٢٣ ( ٣٠ ) حاڵەت
ساڵی ٢٠٢٤ ( ٢٥ ) حاڵەت
ساڵی ٢٠٢٥ ( ١٨ ) حاڵەت
ساڵانە کەرکوک لەپلەی پێنجەمی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دێت لەروی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و لەپاش پارێزگاکانی بەغدا و بەسڕا و هەولێر و سلێمانی، بەڵام ئەمساڵ پارێزگای سلێمانی پلەی دووهەمی زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان تۆمارکراوە لەپاش بەغدای پایتەختەوە.
