کڵپەنیوز:
فەیروز حەسن کاندیدی ژمارە 28 لیستی 197 پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتی بە کڵپەی گووت: "ئێمەی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردە سەرۆک بارزانی بەو پەڕی ئارامی و هێمنی بانگەشەی خۆمان لەشاری کەرکووک ئەنجام ئەدەین و هەمووانیش ئەوە باش دەزانن پارتی دیموکراتی کوردستان لە کوێ بێت ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری بوونی هەیە".
کاندیدەکەی پارتی لەکەرکووک باسی لەوەش کرد، کە لیستی 197 پارتی لیستی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکانی نیشتەجێی کەرکووکی دلی کوردستانە و سەرکەوتنی لیستی 197 و کاندیدانی پارتی لەکەرکووک واتە سەر کەوتنی ئاشتی و ئازادی و پێکەوەژیان و ئارامی پێکهاتەکانە لەشارەکەدا.
فەیروز حەسەن داوای لە دانیشتووانی بەشەرەفی شاری کەرکووک کرد دەنگ بدەن بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و گووتیشی: "پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەم جارە شەڕی خاک و شکۆیە بۆ ئازادی نیشتمان".
کاندیدەکەی پارتی ڕووی دەمی کردە خەڵکی کەرکووک و داوای لە هەموو کوردانی شارەکە کرد، کە لەڕۆژی
هەڵبژارد بەشداری پرۆسەکە بکەن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان سەرکەوتنی لیستی 197 پارتی لەشارەکە ڕابگەیەنن.
فەیروز پێیشی وایە، سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان واتا کۆتایی هاتن بە دەسەڵاتی بەزۆر سەپێنراو و بە سەربازگە کردنی شاری کەرکووک ئاشکرایشی کرد، کە پێشێلکاری و دڕاندی وێنە و پۆستەرەکانیان ساردیان ناکاتەوە و ئەوان باشتر و بدوام کار دەکەن و پارێزگاری لە ماف و ئایندەی شارەکەیان خەلکەکانیان دەکەن.






