Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

هیچ موڵکێکی چاڤی لاند نەفرۆشرا


 کڵپەنیوز:

کاتژمێر ١٢:٠٠ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەهۆبەی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی دووی سلێمانی، دانیشتنێکی تایبەت بۆ فرۆشتنی بەشێک لەزەوییەکانی چاڤی لاند لەڕێی زیادکردنێکی ئاشکراوە بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ پارچە زەوییەک نەفرۆشرا.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند کرد و ڕایگەیاند، هیچ سەرمایەدارێکی سلێمانی ئامادەنەبووە زەویەکانی چافی لاند بکڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە سەرمایەدارەکان وتویانە: "زەوی بەبێ بەرامبەر بدرێتە کەسێک ئێمە بۆ بە ١٥٠ ملیار دینار بیکڕین و حەقی خەڵکیشی تێدایە".

ئەوەش لەکاتێکدایە هاوشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی زیادکردنە ئاشکراکە، بەشێک لەخاوەن پشکەکانی چاڤی لاند دژی فرۆشتنی پشکەکانی چاڤی لاند خۆپێشاندانێکیان ئەنجامدا.

ئـ،و