Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

گەر شتێک هەبێ بەناوی دادگا دەبێ بکوژ لەسێدارەبدرێ

 


شاتین قەرەداغی -ڕۆژنامەنووس:
بەداخەوا ئەوبڕیارەی داداگا نەشەرعییەو نەیاسایی ، لەکاتێک دا هاوسەرەکەی بەدڕندانەترین شێوە سوتاندی و دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لەنەخۆش خانە شنیار هونەر گیانی پاکی سپارد، ئەوەتا دادگاکانی هەرێم لەبری ئەوەی حکومی شەرع و دین پەیڕەو کەن کەدەبێت بکوژ بکوژرێتەوە چونکە کەسێکی بەبێتاوان بەدڕندانەترین شێوە کوشتووە ، بەڵام داخەکەم ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەبینین بەناو دادگا بڕیاری زیندانی هەتاهەتای بەسەر تاوانباردا دەسەپێنێ، ئەمە هۆکارە بۆئەوەی هەرکەس ئەهلی هەڵەو تاوان بێت ئەوەندەزەحمەت نەبێت لای کەکەسێکی بێتاوان بەدڕندانەترین شێوە بکوژێ، ئەرێ ڕێکخراوەکانی ژنان بۆزمانتان ڵاڵ بووەو نقەتان لەخۆتان بڕیوە، لەئاست ئەم تاوانە گەورەدا ئەوە باسی جێندەرو هاوڕەگەز بازی بوایە بەقیژەقیژو گردبوونەوە مێشکتان ئەبردین، چاوتان کوێرە یان زمانتان ڵاڵە ئەوەتا ژنێکی ڕەسەن و بێتاوان سەڕەڕای کوشتنی لەلایەن نێرێکی هەوەسبازەوە لەبری ئەوەی لەسێدارە بدرێ و بەسزای خۆی بگەیەنرێت لەنێو زینداندا قەڵەو دەکرێت و خواردنی چاکی دەرخوارد ئەدرێ بڵێن کەئەوەی ئێوە دەیڵێن و دەیکەن تەنیا بۆ بێڕەوشتی کردنی کۆمەڵگەو دورکەوتنەوە خەڵکییە لەدین نەک هاوسەنگ ڕاگرتنی کۆمەڵگە بەنەفرەت بێت ئەودەستانەی لەتۆی فریشتە ئاسا بەرزکرانەوەو منداڵەکانتیان لەنازو خۆشەویستیت بێبەش کرد..