کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
دكتۆر كەمال كەركوكی، سهرۆكی ئهنجومهنی سهركردایهتی كهركوك-گهرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان, لەچاوپێکەوتنێکی دا لەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەكو پارتی بهشكۆو سهربهرزیهوه دەگەڕێینەوە بۆ كەركوك.
گوتیشی، پێش هەڵبژاردن گفتوگۆمان لەگەڵ حكومەتی عێراق كرد، بۆ گەڕانەوە بۆ كەركوك، بەڵام داوایانكرد بخرێتە دوای هەڵبژاردن، تا نەكرێتە بانگەشە، ئەوەشی خستەڕوو، کە ئێستاش چاوەڕێی دۆخی بەغدان و بە دڵنیاییەوە دەگەڕێنەوە بۆ كەرکوک.
ئاماژەی بەوەشدا، پۆستی پارێزگاری كەركوك مافی پارتیە، چونكە بە دەنگ بێت، یاخود بە نۆرە، ئەو پۆستە مافی پارتیە، ئەوانیش بە ڕاستگۆیی لەگەڵمان بن.
لەسەروبەندی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق پارتی درووشمی گەڕانەوەی بۆکەرکوک بەرزکردبووەوە و توانی لەو هەڵبژاردندا دوو کاندیدی خۆی بۆپەڕلەمانی عێراق سەربخات و لەیەکەمین دانیشتنی پەڕلەمانیش دا، پارتی توانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق بۆخۆی دەستەبەربکات.
ئـ،و