Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیار لەچارەنووسی بەرهەم ساڵح دەدرێت



کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
وابڕیارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە، دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لەچارەنووسی کاندیدبوونی بەرهەم ساڵح بۆپۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بدات.


دوێنێ پێنج شەممە ١٧ـی ئادار، موحسین سەعدون، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی عێراق تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە ماڵپەڕی وشەی نزیک لە پارتی ڕاگەیاند، " بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٢٤ـی مانگ، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیار لەو سکاڵایەی سێ پەرلەمانتاری پارتی بدات، لەبارەی کەیسی ئازادکردنی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر بە مەرسومی کۆماری و لێخۆشبوونی تایبەت لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە".  

  
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی بەرهەم ساڵح وەکو سەرۆک کۆمار کردوویەتی پێشێلکاریی دەسەڵاتەکانییەتی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بازرگانێکی ئازادکردووە، کە دادگا بڕیاری لەسەر داوە، ئەو لێخۆشبوونە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمارە، بۆیە ئەگەری هەیە بەرهەم ساڵح لە رکابەرایەتی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دووربخرێتەوە".  

بەهۆی کەیسی ئازادکردنی زیندانییەک لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە کە دواتر بڵاوکرایەوە کە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، سێ پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایان لەسەر بەرهەم ساڵح تۆمارکرد و بە پێشێلکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار تۆمەتباریان کردووە.  

ئـ،و