کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
دوێنێ پێنج شەممە ١٧ـی ئاداری٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی هەفتەی ڕابردووی سەر شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
پەڕلەمانتار دیلان غەفور، لەو بارەیەوە لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردەوە،تەئکیدمان لە پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی ئارامی و ئاسایش کردەوە.
وتیشی: " ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدائامادەبووە".
کاتژمێر ١:٠٠ـی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ڕێککەوتی ١٣ـی ئاداری٢٠٢٢، لەشاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ١٢ موشەکی بالیستی لەجۆری فاتیج ١١٠ ئاراستەی شاری هەولێر کرا و بەهۆیەوە ٢کەس بەسوکی برینداربوون.
ئـ،و