کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
دوای ئەمڕۆ، بەشێک لەشۆفێرانی کەرکوک لەبەردەم لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق ئەنجامدا و دواتر سەردانی بەڕێوەبەری گشتی لقی کەرکوکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق کرد و لەگەڵ ناوبراو کۆبوونەوە، کۆمەڵێک بڕیاری نوێ لەبەرژەوەندی شۆفێرانی شارەکە دەرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپە، بڕیاردراوە لەمەودا بەبێ کۆبۆن بەنزینی موحەسەن بەسەر شۆفێران بەنرخی ٦٥٠دینار دابەشبکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێکیش بڕی پەنجا لیتر بەنزینی پێبدرێت.
هەروەها، بەپێی زانیارییەکان، بەشە بەنزینی کەرکوک لە ملیۆنێک و سێ سەد و پەنجا هەزار لیترەوە بۆ ملیۆنێک و حەوتسەد هەزار لیتر بەنزین زیادکراوە و پێنج بەنزینخانەش دیاری کراوە بۆئەوەی ڕۆژانە بەشێوەی ٢٤کاتژمێری کراوە بن و بەنزین بەسەر شۆفێران دابەش بکەن.
هەروەەا بڕیاردراوە، تەواوی بەڕێوەبەری وێستگەکانی بەنزینی لەسەر کارلابدرێن و بەشە گازی مۆلیدە ئەهلییەکانیش زیاد بکرێ، بەڵام تائێستا بڕەکەی دیاری نەکراوە.
ماوەیەکە قەرەباڵغی بەرۆکی بەنزینخانەکانی کەرکوکی گرتووە و بەپێی وتەی بەشێک لەشۆفێران زیاتر لە٢بۆ٣ کاتژمێر لەسەرە دەبن بۆوەرگرتنی بەنزین.
ئـ،و