Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

عێراق لەخاکی خۆی لەزامبیای بردەوە


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
لە یارییەکی دۆستانەدا، کە لەیاریگای (مەدینە)ـی نێودەوڵەتی لەشاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو، هەردوو هەلبژاردەی عێراق و زامبیا بە ناوبژروانی یوسف سەعید ناوبژیوانی کوردی کەرکوک، ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە و هەڵبژاردنەی عێراق بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یارییەکەی لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا.

 لەدەست پێکی یارییەکەدا، هەڵبژاردەی عێراق بەهێرش بردن دەستی بەیاری کرد و لەخولەکی ١٠ـی سەرەتای یارییەکەدا لەڕێگای یاریزان زەرغام ئیسماعیل بەلێدانی سزا گۆڵی یەکەمی یارییەکە تۆماربکات و پاش ١٣خولەک و لەخولەکی ٢٣ یاریزان ئەحمەد ئیبراهیم گۆڵی یەکەمی خۆی و دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.

هەرچەندە لەخولەکی ٢٩ٚ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، سەعد ناتق، بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە ورەی شێرەکانی ڕافیدەینی دانەبەزاند و بەڵکو زیاتر ورەی پێیاندا تائەوەی لەخولەکی ٧٨ لەڕێگای یاریزان ئەیمەن حسێنەوە گۆڵی سێهەم و بردنەوەی هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.

شایەنی باسە، ئامانج لەئەنجامدانی ئەو یارییە دۆستانەیە لەلایان هەلبژاردەی عێراقەوە بۆخۆئامادەکردن بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیمارات، کە وابڕیارە لەکاتژمێر ٨:٠٠ـی شەوی پێنج شەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە، لەچوارچێوەی گەڕی سێیەمی یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ـی قەتەڕ، لەنێو یاریگای (مەدینە)ـی نێودەوڵەتی لەشاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئـ،و