Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سۆران| کچێک لەلایەن باوکییەوە بەشەش فیشەک کوژرا


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
ئەمڕۆ هەینی لەشارۆچکەی سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر کچێک بەفیشەک کوژرا و باوکی کچەکەش بەگومانی تۆمەتباربوون لەکوشتنی کچەکە دەستگیرکرا.


 شێروان خالید، وتەبێژی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی لەشارۆچکەی سۆرانی سەربەپارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد، کە کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تەرمی کچێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، کە شوێنەواری شەش فیشەک لەسەر لاشەکەی بووە. 

وتیشی: "کچەکە ناوی (ئـ.ع.م) و خوێندکار ە و تەمەنی ١٥ ساڵە و هۆکاری کوشتنەکەیش ئەوەبووە گوایە لەگەڵ دوو كەس چووەتە دەرەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، " باوکی کچەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزاکانی عێراق و بەتۆمەتی کوشتنی کچەکەی دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە."

پێش دوو هەفتە لەهەولێر کچێک بەناوی ئیمان سامی لەلایەن برایەکییەوە بەهاوکاری مامێکی کوژرا و ڕووداوەکەش کاردانەوەی ناوخۆی و دەرەکی لێکەوتەوە.

ئـ،و