Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

گەنجێک لەکەرکوک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا


کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی ئەسراومەفقودینی شاری کەرکوک گەنجێکی کورد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

پەیامنێری دەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپە لەکەرکوک ڕایگەیاند، گەنجەکە تەمەنی هەژدە ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی ئەسراومەقودینی شاری کەرکوکە و ناوی (ئاهەنگ لوفتی عەباس)ـە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەهۆی دەرنەچوونی لەخوێندنگا لەماڵی خۆیان بەپەت خۆی خنکاندووە.

بەپێی وتەی پۆلیسی کەرکوک، ساڵانە شارەکە ئاستێکی پێوانەیی لەتۆمارکردنی حاڵەتەکانی خۆکوشتن تۆماردەکات، کە زۆرجار دەبێتە یەکەمی سەرئاستی عێراق لەزۆری تۆمارکردنی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەشارەکەدا.

ئـ،و