کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
لە پاڵەوانێتی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستان، کە لە شاری دھۆک بەڕێوە چوو، ھەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکوک توانی پلەی دوەمی پالەوانێتیەکە بەدەستبهێنێت.
پاڵەوانێتی پەروەردەکانی ھەرێمی کوردستان، کە ڕکابەرییەکانی بە بەشداری ھەڵبژاردەی پەروەردەکان و لە شاری دھۆک بەڕێوەچوو، تیایدا ھەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکوک بە ڕاھێنەرایەتی کاپتن (قاسم جەمیل)، ئاستێکی بەرز و نمونەییان پێشکەش کرد و لە یاریی فیناڵی پاڵەوانێتیەکە، هەردوو هەلبژاردەی پەروەردەی هەولێر و ھەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکوک ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە و لە یارییەکەدا ھەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکوک دووچاری شکست ھات و پلەی دووەمی پالەوانێتیەکەی بەدەستھێنا.
بەدەستهێنانی ئەو پلەیە، لەلایەن هەڵبژاردەی پەروەردەی کەرکوکەوە، لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە هیچ خولێک بۆیانەکانی کەرکوک سازنەکراوە.
ئـ،و