کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە و بەپێی لیستەکە پێش نەورۆز سەرجەم وەزارەتەکان مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
بەپێی لیستێک، کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە بەدابەشکردنی مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی و شارستانی، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢دێت، کە لەکۆتایی هەفتەی ڕابردوودا و پاش زیاتر لە٤٠ڕۆژ حکومەتی هەرێم دەستی کرد بەدابەشکردنی.
بەپێی لیستەکە، سبەی هەینی ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٢، مووچەی وەزارەتەکانی (داد و پەروەردە و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و و هەریەکە لەئەنجوومەن و دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئەوقاف و ٨دەستەی دیکە) دابەشدەکرێت و ڕۆژی شەممە ١٩ـی مانگیش مووچەی وەزارەتەکانی(سامانە سروشتییەکان و پلاندانان و بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خوێندنی باڵا و شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ڕۆشنبیری و لاوان و گواستنەوە و گەیاندن و کارەبا) دابەشدەکرێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو خشتەیە لەکاتێکدایە، تائێستا وەزارەتی دارایی هیچ لێدوانێکی فەڕمی لەبارەی و ئەو خشتەیە بڵاونەکردووەتەوە و ناشزاندرێت تاچەند ئەو خشتەیە ڕاستە و کاری پێدەکرێت، چونکە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی بەفەڕمی ڕایگەیاند، لەڕۆژانی نەورۆزیشدا دەرگای بانکەکان کراوەدەبن بۆدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات.
ئـ،و