کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
دوێنێ چوار شەممە، لەسەر داوای جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە، هاوكاریی تەندروستی پێشكەش بە نەخۆشخانەی پێشمەرگە کرا.
ماڵپەڕی فەڕمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە دوێنێ چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/١٦ بە ئامادەبوونی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی، دە هەزار دەرزی بێهۆشکردنی بۆ هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجەی شەهید دابین كرد.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ڕێوڕەسمەكەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم، جیا لە سوپاسكردنی ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی بۆ دابینكردنی ئەو هاوكارییە، هەروەها هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرز نرخاند و ئەو كارەی ڕێكخراوەكەی بە كارێكی مرۆڤانە و هەستكردن بە بەرپرسیاریهتیی ناساند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
هەروەها باسی لەوەشکردووە، کە ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی، پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییەیان وەک ئەرکێک بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی نیشان دا و بەردەوامیی هاوكارییەكانیشیان لە دابینکردنی پێداویستیی تەندروستی بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان، دووپات كردووەتەوە.