کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دوو تیرۆریستی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کردووەتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەک، کە بۆ دەزگای ڕۆژنامەوانی کڵپە نێردراوە، تیایدا هاتووە، هەردوو تیرۆریستەکە، کە ناویان (حسن فلاح فرحان مجول و مرتضی لطیف مشرف مجول) بووە، ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی داعش بوونە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کران.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 16ی ئاداری 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرانەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە بەهاوکاری دژەتیرۆری سلێمانی دوو تیرۆرستی بیانی داواکراویان دەستگیرکردووە، کەپلانیان هەبووە لەڕۆژانی مانگی ڕەمەزان کردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن.
ئـ،و