Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

"لەبری قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحیدە" زەوییەکانی چاڤیلاند دەفرۆشێت


کڵپەنیوز:
بەرێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سلێمانی بەشێک لەزەوییەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند لەبەرامبەر قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحید دەفرۆشێت.

توانا ئەمین ڕایگەیاند: "ئەم ٥۱ دۆنمە لە ناوپرۆژەی چاڤیلاندان و بەشێکن لەو ۳٠٠ دۆنمەی کاتی خۆی شاسوار عەبدولواحید بێبەرامبەر لە حکومەت وەریگرتووە و فرۆشتویەتییەوە بە خەڵک بەشێوەی پشکەکانی چاڤیلاند، وەک بەشدار لە زەوی و پرۆژەکەشدا، پاشتریش لەبری پارە، کارتی یاری دا بە خاوەنپشکەکان!".

وتیشی: "ئێستا یەکێتی لە ئیدارەی سلێمانی بەهۆی پەستانی زۆرەوە بۆ کۆکردنەوەی داهاتی شارەکە و تەواوکردنی مووچە لە ڕێگەی بەرێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سلێمانی ٥۱ دۆنم لەم زەویانەی ناو چاڤیلاند دەفرۆشێت بەبڕی زیاتر (۱٥٥ میلیار دینار)".

بەوتەی ئەو نوسەرە فرۆشتنەکە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەبێت، کە وابڕیارە کاتژمێر ۱۲ی ڕۆژی ۲٥ـ٥ـ۲٠۲۲ لە بەشی یاسای بەرێوبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سلێمانی بەڕێوەبچێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ۱٠ هەزار خێزان پارەیان داوە و پشکیان هەیە لە پرۆژەکەدا و نەخودی شاسوار عەبدولواحیدپارەکانیان بۆ دەگەڕێنێتەوە و نە حکومەتیش قەرەبوویان دەکاتەوە و ئێستاش یەکێتی لەبری قەرزەکانی شاسوار عەبدولواحید دەست بەسەر زەویەکاندا دەگرێت و دەیفرۆشێت.

چاڤیلاند پڕۆژەیەکی گەشتیارییە و ساڵی ٢٠١١ لە سەر رووبەری ٧٥٠ هەزار مەتری دووجا لەبناری چیای گۆیژە دەستکرا بەدروستکردنی و لەماوەی ساڵدا و پڕۆژەکە تەواو کرا و بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و یەکێک لە گەورەترین پرۆژە گەشتیارییەکان لە عێراق، کە نیوەی پشکەکانی بەخەڵک فرۆشراوە و زیاتر لە 10 هەزار کەس پشکیان لەپرۆژەکەدا هەیە.

ئـ،و