Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

ئەمڕۆ لەکەرکوک گۆڤارێک دەستی بەوەشان کرد

فۆتۆ: ئاکام وەزیری-ڕۆژنامەنووس

کڵپەنیوز: 
گۆڤاری کەرکوکمان لەلایەن بەشێک لەنووسەرانی کەرکوکەوه دوای ئەوەی چاپ کرا ئەمڕۆ لەناوەندی دیالۆگ مەراسیمی ناساندنی بۆکرا، بەڵام ئەوەی سەیربوو، تەنها ستافی گۆڤارەکە ئامادەی مەراسیمەکە بوون ئەوەش جێی نیگەرانی ئامادەبووان بوو.

لەکەرکوک تا پێش چەند مانگێک هیچ گۆڤارێکی کوردی لەشارەکەدا بوونی نەبوو، بەڵام ئێستا بەهەوڵی کۆمەڵێک لەنووسەرانی کوردی کەرکوک بەهەوڵی خۆیان و بەخۆبەخشی هەڵساون بەلەچاپدانی ژمارەیەک گۆڤار، ئەوەش جێی نیگەرانی نووسەرانی کەرکوکە.

زاهیر شکور خاوەنی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری دیالۆگ، کە میوانداری مەراسیمی ناساندنی گۆڤاری کەرکوکمانی کردبوو، لەبارەی گۆڤارەکەوە لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، گۆڤاری كەركوكمان ئەبوایە ئەندامانی پەرلەمان لە كەركوك تێچونی ئەم گۆڤارەیان بگرتایەتە ئەستۆ، كە ژمارەی (٦٠٠،٠٠٠) شەش سەد هەزاری تێدەچێت، كە مانگانە هەریەكێكیان (١٥٠،٠٠٠)سەد و پەنجا هەزاری تێدەچێت، هیوا داریش بوو، هاوكاری خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری کەرکوکمان بکرێت، بۆ بەردەوامی دەرچواندی گۆڤارەکە.

گۆڤاری کەرکوکمان، گۆڤارێکی کوردییه و حەکیم چالاک، یەکێک لەنووسەرە کوردەکانی شاری کەرکوک، خاوەن ئیمتیازییەتی و بەوتەی ئەو نووسەرە لەمانگی ئایاری ئەم ساڵ یەکەم ژمارەیان لەچاپ داوە و لەداهاتووشدا بەردەوام دەبێت لەسەر بەچاپگەیاندنی ئەو گۆڤارە.

ئـ،و
فۆتۆ: ئاکام وەزیری-ڕۆژنامەنووس