![]() |
| فۆتۆ: پانۆڕامایی قەڵای کەرکوک/ مەحموود ڕزگار-میدیاکار |
کڵپەنیوز:
لەمەودوا بۆچوونە نێو قەڵای کەرکوک پارە وەردەگیرێت و بەپارە هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی قەڵای کەرکوک بکەن.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەک بەکڵپەی ڕاگەیاند، لەڕۆژی یەکشەممەوە هاوڵاتیانی کەرکوک دەتوانن سەردانی قەڵای کەرکوک بکەن و لەبەرامبەر چوونە ژوورەوەی هەرکەسێک بڕێک پارە وەردەگیرێت و بەپێی زانیارییەکانیش ئەو پارەیە بۆ دەستەی شوێنەوار و کەلەپووری کەرکوک دەبێت.
وەرگرتنی پارە لەهاوڵاتیان لەکاتێکدایە، قەڵای کەرکوک بەرەو ڕووخان دەچێت و تائێستاش هیچ لایەنێک ئاوڕی لێنەداوەتەوە، هەرچەندە ساڵی ٢٠٢١، جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لەڕێی دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق و ڕێکخراوی یونسکۆ کار لەسەر دووبارە نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک دەکەن.
قەڵای کەرکوک، بەبڕوای بەشێک لەمێژوونووسان مێژووەکەی بۆ زیاتر لەچوار هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و یەکێکە لەکۆنترین شوێنەوارەکانی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ خرایە لیستی شوێنەوارەکانی جیهان.
ئـ،و
