Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

پەڕلەمانتارێکی خولی پێشووی پەڕلەمانی عێراق: بافڵ تاڵەبانی پیاوەتی بەئاوی حەمامەوە دەکات


 

کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
پەڕلەمانتارێکی خولی پێشووی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیاوەتی بەئاوی حەمامەوە دەکات.

غالب محمد پەڕلەمانتاری خولی چوارەمی پەڕلەمانی عێراق لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسینێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نرخی تەنێک غاز 3000 دۆلاری تێپەڕاند ، كە چی دەسەڵاتی هەرێم تەنێك غازی كۆرمۆر بە 400 دۆلار دەیفرۆشنەوە بە كۆمپانیای ساوس كوردستان، چونكە ئەو كۆمپانیا پارە بۆ بەرپرسانی یەكێتی و پارتی پەیدا دەكات.

پەڕلەمانتارەکەی خولی پێشووی پەڕلەمانی عێراق دەشڵێت: "خۆش لەوەیە دەڵێن پاڤێڵ تاڵەبانی  پارەی كۆمپانیایی پاكەرەوەی  خاشاكی سلێمانی  دەدات وەك بڵێت پارەی باوكی بۆ ئێمە سەرفدەكات !!! ، دەبێت ئەوە بزانن ئەم كۆمپانیانەی بنەماڵە سەروەت و سامانی ئێمەیان دزیەوە ،دەیكەن بە قورگی بنەماڵەكان و ئەوانیش دێن وەك خێر بەشێكی لەو داهاتەی خۆمان، كە دزیویانە سەرفدەكەن !!!".
 
پەیامەکەی غالب محمد لەکاتێکدایە لەئێستادا نرخی نەوتیش لەبازاڕەکانی جیهان بەرزترین ئاستی پێوانەیی خۆی لەماوەی 10ساڵی ڕابردوودا تۆمارکردووە، کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێت توانای دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لەکاتی خۆی دا نیە.

ئـ،و