Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

لە پەرلەمانتارەکانی کەرکوك بپرسن؟



هێمن حەسیب-ڕۆژنامەنووس
لە پەرلەمانتارەکانی کەرکوك بپرسن کوا بەشە نەوتی مانگەکانی شوبات و ئاداری ئەمساڵ تائێستا تەنها (250) لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە، (200) لیتر بۆ مانگەکانی (10 و 11 و 12 و 1)، واتا تەنها بەرمیلێك، لەگەڵ 50 لیتر دیکە، کە بەپێی راگەیاندنی کۆمپانیانی بەرهەمە نەوتیەکان، ئەو (50) لیترە کۆتایی دیاری بووە بەهۆی سەرما و سۆڵەی مانگی یەك.
باشە پرسیارێك:
ماوەی سێ ساڵە (2019 و 2020 و 2021)، ساڵانە بڕی (300) لیتر نەوتی سپی دەدرا بە هەر خێزانێك، واتا بەرمیل و نیویەك، خێرە ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ یەك بەرمیل.. ئەی کوا بەشە نەوتی مانگەکانی شوبات و ئادار.
ئەی ئێستا کە شەپۆلیکی سەرما سەرهەڵداتەوە.. کارەبای نیشتمانی لەو پەڕی خراپیدایە، ئەم پەرلەمانتارانە بۆ قسەیەکیان نییە و بیرێك لەو خەڵکە هەژارە بکەنەوە.. من دەستم لە ئیدارەی شار شۆردووە.
جا بۆ زانیاری هەموو لایەك:
تا پێش 16 ئۆکتۆبەر، ساڵانە لە وەرزی زستان (3) بەرمیل نەوتی سپی دەدرا بە هەر خێزانێک، یەکەم زستانی دوای 16 ئۆکتۆبەر، واتا (2018) ڕێژەکە کەمکرایەوە بۆ دوو بەرمیل، بۆ ساڵانی (2019 و 2020 و 2021) کرایە یەک بەرمیل ونیویەك.
کەچی بۆ ئەمساڵ تەنها یەک بەرمیل و 50 لیتر دراوە، کە بە قەولی خۆیان، 50 لیترکە وەک دیاری دراوە، واتا 100 لیتری نەوتی هەر خێزانێك لای حکومەت ماوەتەوە.
دەی پەلەمانتاران بۆ بێدەنگن و ئەو کێشەیە چارەسەر ناکەن، مەگەر بەڕێوبەری کۆمپانیای بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک کورد نییە.. یان ئەوەتا ماڵەکانی خۆیان گەرمە و بێ ئاگان لە ساردی ماڵە فەقیرەکان.
جا ئەوە ساڵی 2020 رەخنەیەکم لە بەرهەمە نەوتیەکانی کەرکوک گرت، لەسەر کەمکردنەوەی بەشە نەوتی سپی، کەچی جەنابی بەڕێوبەر، وتی: خەڵکی کەرکوک زۆر ناشکورن، دەستیان بە تاڵە و گۆرانی ناحەقی دەڵێن.
تێبینی: وەک خۆم هیچ کیشەی نەوتی سپیم نیە، چونکە سەرەتای زستان بە نرخی بازاڕ نەوتم کڕی و تا ساڵێکی دیکەش کێشەم نابێت.

ئـ،و