کڵپەنیوز:
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری سیروان عاسی بەرپرسی لقی ۲٥ـی دەوروبەری کەرکوک و لیوا ئیدریس رەفعەت بەڕیوەبەری ئاسایشی کەرکوک سەردانی کاکەییەکانی داقوقی کرد.
هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەمڕۆ لە گوندی تۆپزاوای کاکەییەکانی داقوق، بەخزمەت جەنابی سەید رەحیم سەرۆکی روحی کاکەییەکان گەیشتین"
گووتیشی: "بەئامادەبوونی دەیان کەس لەکەسایەتیە ئاینی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمی و سەربازی کاکەییەکان، جەنابی سەید رەحیم بڕیاری پشتگیری کردنی لیستی(۲۷٥)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانیدا و ئیمەش سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانیمان بە جەنابیان و گشت خزمانی کاکەیی گەیاند".
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵی مەردانەی کاکەییەکانی بەرز نرخاند، کە وەک شاخ و کێوی قەندیل لە بەرامبەر زوڵم و زۆر و هەڕەشەکانی داگیرکاری تەعریب و داعش و گشت مەترسیەکانی دیکەدا وەستاونەتەوە و هەرگیز بستێک خاکی خۆیان بەجێ نەهێشت بەرەنگاریان کرد.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی دانەبڕاوی کوردی کەرکووکن و لەناوچەکانی باشوری کەرکووک بەدیاریکراویش لەسنووری شارۆچکەی داقوق نیشتەجێن و چەندین جار رووبەڕووی هێرش و پەلامار بوونەتەوە و هەوڵی لەناوبردنیان دراوە.

