کڵپەنیوز:
پارتی دیموکراتی کوردستون لە کەرکووک بۆ هەڵکردنی ئاڵا و کردنەوەی بارەگا پێویستی بەس نیەو هیچ ئەمڕێک لە میلیشکان وەرناگرێت پێویست بەکەس نیە هەر ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەقەد 5 ئەندامی لایەنەکانی تر لە پەرلەمان کار دەکات
د.شاخەوان عەبدوڵا لەلێدوانێکدا گووتی: "دۆخی بانگەشەی پارتیمان لەوپەری باشیدا ئەوەیش بەپشت بەستن بە خەڵکی دڵ سۆز و کادیرە دڵ سۆزەکانمان وکاندیدە بوێرەکانمان هەموو ئەمانە بوونەتە هۆی ئەوەی هەڵمەتێکی زۆر باش بۆ بانگەشە کردنی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان"
دەشڵێت: "کارکردنی چەند ساڵی رابردووی ئێمە لە بەغداد دڵنیایەکی داوە بەهاوڵاتیانی شارەکە کە ئەگەر کاندیدێکی کوردی پارتی لەشارەکە بەرامبەرە بەچەند ئەندام پەرلەمانێکی لاینە کانی تر، بۆیە خەڵک متمانەی تەواوی بە پارتیە بە کاندیدەکانێتی وەئێمەش ئومێدمان هەیە کە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەکانی پاڕتی لەکەرکووک بە رێژەیەکی یەکجار زۆر ڕوولە زیاد بوون بکات".
زیاتر گووتی: "پەیامی جەنابی سەرۆکە ئەوەی کە ئێمە لەکەرکووک کوردایەتی بکەین وە زۆر خەریکی وڵام دانەوەی لاینەکانی تر نەبین، بەڵام بۆئەوەی کە ئێمە بارەگا بکەینەوە ئێمە پرس بەکەس ناکەین پرسمان بە ڕاکان نەکرد و بارەگامان کردەوە، ئێمەش پێش ئەوەی ئەوان ببنە محافز ئێمە بارەگامان کردەوە لە 12/10/2021 لە فولکەی ئێخوان ئێمە بارەگامان کردەوە و ئاڵامان هەڵدا، وەکاتێک بارەگای لقی سێشمان کردەوە ئاڵای کوردستانمان لەسەری هەڵدا پێش ئەنجام دانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بوو، وە هێشتا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پێک نەهێنرا بوو".
باسی لەوەشکرد، کە بۆ بارەگا کردنەوە و هەڵدانی ئاڵا پرس بەهیچ کەسێک و لاینێک ناکەن چ هێزێکی میلیشیای بێت یان کوردی بێت یان تورکمانی و لەکوێ بیانەوێت بارەگا دەکەنەوە و خۆشیان بارەگانیان وەرگرتۆتەوە و بەڵکو خەڵکی هەبوو رێگری کردووە لە وەرگرتنەوە ی بارەگانیان.
