Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

حکومەتی هەرێم پێشوازی لەشاندێکی کۆریای باشور کرد

 



کڵپەنیوز:

رۆژی چوارشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وزەیرانی هەرێم، بە یاوەری سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم  پێشوازییان لە کونسوڵی گشتی کۆریای باشور و  دەرچوانی خوێندن و پەرەپێدانی ئابوری KDI لە وڵاتی کۆریای باشور کرد.


لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرهێنانەوەی دەرچوانی سکوڵی پەیمانگەی گەشەپێدانی کۆریای باشور  KDI، کە بە مەبەستی کۆرسی خوێندن لەسەر داواکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی کۆریای باشووربوون و پێکهاتبوون لە مامۆستایانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان ئەمەش لە پێناو بەرەوپێشبردنی سێکتەری ئابووری و سود وەرگرتن لە توانای دەرچووانی بەشداربوو لە داهاتوودا.


لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی وڵاتی کۆریای باشور و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە و کۆمپانیای KNOC  کرا.


لای خۆیانەوە شاندی میوان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوام.