Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان زەمانەتی سەرکەوتنی کوردە لەعێراق


 کڵپەنیوز-کەرکووک:

هیوا ئەحمد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان  گووت: "سەرکەوتنی پارتی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  زەمانەتی  سەرکەوتنی  کوردە لە عێراق، بۆیە دەمانەوێت ئێمە زۆرترین دەنگ بۆ لیستەکەمان کۆبکەینەوە".

ووتیشی: "ئێمە سەردانی نوسینگەی هەموو  کاندیدەکانمان دەکەین و هەمووکاندیدەکان بۆ ئێمە جیاوازیان نییە و هەموو هەولێکی خۆمان دەدەین تاوەکو بتوانین پرۆسەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئارام بەرێوەبچێت و بەوپەڕی ئارامی بانگەشە بۆ لیستەکەمان دەکەین".


هیوا ئەحمەد، زۆر ئومێدی هەیە، کە بتوانن زۆرترین دەنگ بۆ پارتی بەدەست بهێنن، چونکە بەبڕوای ئەو سەرکەوتنی پارتی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زەمانەتی  سەرکەوتنی گەلی کوردە لە عێراق.