Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان: خولی پلەیەکی کوردستان لەنزیکترین کات دەستپێدەکات


 دووشەممە 17_11_2025، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی ئەنجامدا؛ لە کۆبوونەوەکەدا بە ووردی پێداچوونەوە کرا بە بەڕێوەچوونی سێ (3) گەڕی پێشووی خولی نایابی کوردستان و جەخت کرایەوە لەسەر پتەوکردن و بەهێزکردنی هەماهەنگی لێژنەکان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، هەروەها گرینگییەکی زۆر خرایە سەر دانانی پڕۆگرام و ئامادەکاری پێویست بۆ دەستپێکردنی خول و چالاکییەکانی تر، بە تایبەت خولەکانی ژێر 17 ساڵان و خولی پلە یەکی کوردستان کە لە نزیکترین کاتدا دەستپێدەکەن.