Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

د.شاخەوان عەبدوڵا: گەورە ترین فێڵ لە کورد کرا

 

کڵپەنیوز:
لە ١٩ ی ئاب نوسراوێکم بڵاو کردەوە کە فێڵێک لە پارێزگاری کەرکوک کراوەو لەسەر نوسراوێکی ئەو کارەبای دووبزو داقوق و شوان و دەوروبەری خراوەتە سەر  حەویجەو ئیتر دەبیت بۆ راییکردنی کارەکانیان دەبیت خەڵکی ئەو ناوچانە  سەردانی حویجە بکەن ،

د.شاخەوان ووتیشی کە داوام کرد پارێزگار نوسراوێک بکات داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە بکات و ئێمەش هاوکاربین بۆ هەڵوەشاندنەوەی ، لەوەڵامی مندا دەیان میدیای بەپارەی حرام گەورە کراو و  خەڵکی بەکرێگیراو هێرشیان کردە سەرمن و وتیان راست نییەو ئەو بابەتە هەڵوەشاوەتەوەو راگیراوە ، فەرموون ببینن قسەی من راست دەرچوو بەبریاری ژمارە ٣٢٠٥٨ لە ١٠/٢٨ ئەو بابەتە  چوە بواری جێ بەجێ کردن و ئەمری پێ دەرچوو ، هیچ کات بەڵگەم نەبوبێت قسەم لەسەر هیچ بابەتێک نەکردوە .