Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

هەرکاتێک پارتی بەهێز بێت مافی خەلکی کوردستان زیاتر دەستەبەر دەبێت


 کڵپەنیوز:
هەر کاتێک پارتی بەهێز بووبێت خیتابی نەتەوەیمان و نیشتیمان پەروەریمان بەهێز دەبێت و مافی خەلکی کوردستان زیاتر دەستەبەر دەبێت


دکتۆر هاوڕێ کمال ڕاویژکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بەکڵپەنیوزی گوت: "بێگومان سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەدەست هێنانی کورسیەکی زۆر  لە پەرلەمانی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی، کە ئەویاسایانەی لەپەرلەمانی عێراقەوە دەردەچێت لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت و چیتر ئەو زوڵم و ستەمەی، کە لەکوردستان کراوە لە ڕابردوودا بەتایبەتی لەیاسای بوجە یاسای ئیداری مالی، کە زوڵمێکی زۆری تیدا بوو دژی بەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئەم جارە گەر بێت وئێمە بتوانین کورسیەکێ زۆر بەدەست بهێنین  لۆبیەکی بەهێز دروست دەکەین".

زیاتر گووتی: "وادەکەین کە ئەویاسایانەش لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت و بووجەی هەرێمی کوردستانیش بەپێ ڕێژەی دانیشتووانی هەریمی کوردستان بێت  بەپێی سیستەمی فیدڕالی".

دەشڵێت: "ئێمە وادەبینین هەرکاتیک پارتی بوهێز بووبێت  خیتابی قەومی بەهێز دەبێت خیتابی نیشتمان پەروەری  بەهێز دەبێت و مافی هەرێمی کوردستان زیاتر بەدەست دێت".