کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک لەبارەی زیادبوونی حاڵەتی خۆکوژی لەنێو شاری کەرکوک بۆکڵپەنیوز دەدوێت و ئاماژە بەزیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن دەدات.
لەلێدوانێکدا موقەدەم عامر نوری شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بەدەزگای دەنگ و باسی کڵپەی ڕاگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەکەرکوک 4حاڵەتی خۆکوشتن لەشاری کەرکوک تۆمارکراوە و بەبەراورد بەسێ مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زیادی کردووە.
وتیشی: "پۆلیسی کەرکوک بەتەنها ناتوانێت کۆنتڕۆڵی حاڵەتی خۆکوشتن بکات بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بەدەروونی تاکەکانی کۆمەڵگاوە هەیە"، و ئاشکراشی کرد، کە زیاتر ئەرکی ڕێکخراوەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنییە هاوکاربن لەپێدانی ڕێنمایی زیاتر بۆکەم بوونەوەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لەشارەکەدا.
ساڵانە کەرکوک ژمارەیەکی پێوانەیەیی لەسەر ئاستی عێراق لەزۆری حاڵەتەکانی خۆکوشتن تۆماردەکات، کە بەتێکڕا لەنێوان 75بۆ200کەس دایە.
ئـ،و