کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کەمێک پێش ئێستا لەسەقامی پشتێنەیی شاری کەرکووک (حەولێکە) نزیک هەفتە بازاڕ، لەلایەن چەند کەسێکەوە خوشک وبرایەک درانە بەرجەقۆ.
پەیامنێری کڵپە لەکەرکوک ڕایگەیاند، بەپێی وتەی شاهێد حاڵەکان ڕووداوەکە ڕووداوێکی دزی بووە و کچەکە تەمەنی 39 ساڵانە و براکەشی تەمەنی 31 ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە لەلیوای 16ی پیادە.
گوتیشی: "هەردووکیان چەقۆ بەر دەست وپشتیان کەوتووە و هێرشبەرەکان بەبێ ئەوەی بتوانن ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ خۆیان ببەن هەڵهاتوون و لەئێستاشدا بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
ئـ،و