Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

منداڵی دەم پیس بەڕۆژنامەنووس دامەنێن...


 ئاکام وەزیری:

بەداخەوە ئەمڕۆ هەرچی منداڵی دەم پیس و پەیجەوان هەیە لەسەر پیشەی ڕۆژنامەنووس حساب کراوە و بەواستە و تەسکییەی حزبی لەمیدیایەک داندراوە تەنها بۆئەوەی شەڕە جنێو و شەڕە قسەی پێبکرێت.
لەپاش بێ ئەرزشبوونی هونەری میللی لەلایەن کۆمەڵێک بەناو هونەرمەندەوە، کە بەتەسکییەی حزبی کراون بەهونەرمەند، بەهەمان شێوەش کۆمەڵێک بەناو منداڵی دەم پیس کراون بەڕۆژنامەنووس و مایکێکیان دراوەتە دەست و کاریان تەنها جنێودانە بەلایەنی بەرامبەر.
پێویستە لایەنی پەیوەندیدار، میدیاکان و حزبەکان و حکومەت لەسەر ئەو منداڵە دەم پیسانە بێدەنگ نەبن، کە لەترسی پیشەی کرێکاری بەتەسکییەی حزبی مایکێکیان دراوەتە دەست و تەنها جنێو دەدەن.
ڕاگەیاندن کارێکی پیرۆزە، لەدوونیادا ڕۆژنامەنووس چاوی نەتەوەکەیەتی، بەڵام بەداخەوە تەنها لەکوردستان، منداڵی دەم پیس کراوە بە ڕۆژنامەنووس.


لەگەڵ ڕێزدا...

تێبینی: مەبەست کەسێکی دیاریکراو نیە.