کڵپەنیوز:
شەوی ڕابردوو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا، پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری بۆشارۆچکەی کفری دەرکرد.
دەقی ئەو بڕیارانەی، کە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی شارۆچکەی کفری دراون :-
خەرجکردنی بری 300ملیۆن دینار بۆ نۆژەن کردنەوەی 16 قوتابخانە لە سنوورەکە..
خەرجکردنی بری 296ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای جەلال مەسۆیی بۆ خزمەتکردنی وەرزشوانانی سنوورەکە..
دابینکردنی پێداویستی بۆ 24تیپی وەرزشی میللی سنوورەکە .
دابینکردنی 3ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی تەندروستی بۆ تەندروستی سنوورەکە کە هەر ئەمڕۆ ئەم ئوتومبێلانە کڕان و ڕەوانەی کفری کران .
لێدانی 5بیری ئاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی سنوورەکە کە تێچووی هەر بیرێک 80ملیۆن دینارە .
ڕاسپاردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریە تەندروستیەکانی سنوورەکە بە شێوەیەکی خێرا .
پێدانی مۆڵەتی کارکردن بە ژمارەیەک کارگەی جۆراو جۆر لە سنوورەکە بەمەبەستی زیادکردنی هەلیکار بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکە .
بەشێک لە داواکاریەکانی دانیشتوانی کفری پەیوەندی بە لایەنی کارگێڕییەوە هەیە و لە زووترین کاتدا لەلایەن وەزارەت و دەستەو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ دەکرێن .
