کڵپەنیوز-هەولێر:
پاش سێ کاتژمێر کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەمەکتەبی سیاسی پارتی لەشاری هەولێر بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.
لەپاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەتوڕەییەوە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی جێهێشت و لەلێدوانێکیش دا بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن نیگەرانی خۆی لەبارەی لێدوانی ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەربڕی.
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەانی دا گوتی: "برادەرێکی ئێمە قسەیەکی کردووە و یەکێتیش پێی خۆش نەبووە".
باسی لەوەش کرد، کە ئەوان نەیانگوتووە یەکێتی هێز نییە و ڕایشی گەیاند، کە ئەو قسەیە قسەی فەرمیی پارتی نییە.
میرانی گوتیشی: "سەرۆک بارزانی و پارتی دۆخی هەرێمی کوردستانیان لەبەرچاوگرتووە و هیچکات مامەڵەمان بە هێز نەکردووە، سیاسەت دەرگای داخراو نییە، کۆبوونەوەکانی ئاییندە ئەو کێشانەش چارەسەر دەکەن."
