کڵپەنیوز:
چەنگی عەلی، وەکو شاخەوانێک پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی پێشنيارەکەی بۆ ئەوەی زۆرترین بینەری ھەبێت و دەشێڵت: "ئەمە ریکلامی بازرگانی نییە و ھیچ سودێکی تاکەکەسی و حیزبی تێدانییە بەڵکو بۆ سوودی هەمووانە".
لەبارەی پێشنیارەکەیەوە ئەو شاخەوانە دەڵێت: "ئێستا کاتى میوەیە وەکو (خۆخ ، گێلاس، قەیسی، مانگۆ، پرتەقال، ئۆڤۆگادۆ و ترێ.... ھتد)، داواکاریمان لە بەرێزتان ئەوەیە دەنکەکەی فڕێ مەدەن تەنەکەی زبلەکەى ماڵتان، ئەم دەنکانە بیشۆن و (لە ژێر خۆردا) وشکی بکەنەوە و ھەڵیگرن لە زەرفێکى کاغەزدا نەك زەرفی پلاستیك ،ھەڵیبگرە لە جانتاکەتان یان لە سەیارەکانتان دایبنێن".
وتیشی: "ھەموو جارێك، کە ڕۆيشتن بۆ گەشتێک، (دەشتێك یان شاخێک) ، ئەو دەنکانە فڕێدەنە سەر زەوییەکە".
باسی لەوەشکرد، کە بەم کارە ئاسانە دەتوانن بەشداری بکەن بە ڕوانینی دارێك یان لقێکی بچووک لە زەويەکانى کوردستان و هیواداریشە بەم چالاکییە بتواندرێت زەوی سەوز بکرێت.
لەدرێژەی پێشنیارەکەیدا ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە بە پێشنیاری گەنجێک حکومەتی تایلەند ئەم بیرۆکەیەی بڵاوکردەوە لە نێو ھاوڵاتییانی و لەم ساڵانەی ڕابردووشدا زۆرينەی ناوچەکانی تایلەند پێشوازيان لەو بیرۆکەیە کرد و جێ بە جێيان کرد و سەرکەوتنێکی زۆريان بەدەستھێنا.
دەشڵێت: "ژمارەی داری میوەکان زۆر زیاد بوون لە دەشتەکانیان بەتایبەت لە باکووری تایلەند".
ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە مالیزییەکانیش چوونە پاڵ تایلەندییەکان لەو پێشنیارەدا بۆ سەوزکردنی سروشت بەم ڕێگە ئاسانە و هەموويان بەشداربوون و توانيان لەپاراستنی ژينگەو سەوزکردنى زەوییەکانیان بۆ نەوەکانی داھاتوو".

