کڵپەنیوز:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارە فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە هەستی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆژەیاسای بودجە بکەن.
سەرۆکی حکومەت لەپەیامەکەی دا داوای کرد پارێزگاری لە قەوارەی هەرێم و مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی بکەن و دژی هەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم بوەستنەوە.
پەیامەکەی مەسـرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە حکومەتی عێراق سەرقاڵی پڕۆژە یاسایی بوودجەن بۆساڵانی 2023 و 2024 و 2025 و هەریەکە لەماددەکانی 13و 14ـی پڕۆژە یاساکەش ناکۆکی لەنێوان فڕاکسیۆنە کوردییەکان درووست کردووە.
