Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

پێشمەرگە و سوپا ئۆپەڕاسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا


کڵپەنیوز:
 ڕۆژی 27ـی ئایاری 2023، هێزەکانی لیوای 22ـی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزکانی لیوای 31ـی سوپای عێراق، ئۆپەڕاسیۆنێکیان لەناوچەی قەرەحەسەن ئەنجامدا.

ئۆپەڕاسیۆنەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و لەیەکەم ڕۆژدا هێزی پێشمەرگە توانی بەبێ هیچ زیانێک، هەریەکە لەگوندەکانی (خدربەگ و فەرقان و پەڵکانە و سیامەند سور) کێوماڵ بکەن.

لەدووەم ڕۆژی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، پێشمەرگە توانی گوندەکانی (شۆڕیجە و حەسەن خان و چیمەن و باوا)، بەبێ زیان کێوماڵ بکات و  لە بازگەی (خدربوڵاغ)یش لەلایەن نوێنەری فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ژووری ئۆپەڕاسیۆنه هاوبەشەکانی کەرکوکەوە پێشوازی لەعەمید محمد عەبدوڵڵا ئەحمەد، فەرماندەی لیوای 22ـی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و لەکۆبوونەوەیەکیش دا باس لەسەرکەوتنی ئۆپەڕاسیۆنەکە کرا.

هاوکات فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ژووری ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، لەبەرامبەر ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.