Page Nav

HIDE

Grid

GRID_STYLE
latest

سوپای عێراق دروێنەی لە گوندی تۆبزاوەی كەركووك راگرێت و قەداغەی دەکات


کڵپەنیوز-کەرکوک:
هێزەکانی سوپایی عێراقی لە سنووری باشووری کەرکووک چونەتە سەر گوندی تۆپزاوا و دروێنەی جوتیاریكی کوردی گوندەكەیان راگرتووە و دەستیان بەسەر و دەڕاسەكەشدا گرتووە گەنما دووراوەکەشیان پێ هەڵڕشاندۆتە سەر زەوی.

تەڵعەت عەبدوڵا، كە یەكەم جوتیاری گوندەكەیە وکوردە دەستی بە دروێنەی گەنم كردووە، دوێنی دووشەممە 29ی ئایار بە بەڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند "کە لەکاتی دوورینەوەی گەنمەکەم هێزەکانی سوپایی عێراق هاتنە سەرم و وتیان دروێنە رابگرە، دەستیان بەسەر دەڕاسەكەدا گرت و ئەو گەنمەشیان لەناو زەوییەكە روكرد كە دروێنەمانەوە".

جووتیارەکە گووتیشی راگرتنی دروێنەكە دوای ئەوە هاتووە كە ژمارەیەك جوتیاری عەرەب كە لە سەردەمی دەسەڵاتی حزبی بەعس، زەوییە كشتوكاڵییەكانی تۆپزاوایان بەكارهێناوە سكاڵایان لەسەر بەكارهێنەرانی ئێستای زەوییەكان تۆماركردووە.