کڵپەنیوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی پاسەوانی هێزە عێراقییەکان لە نزیك شارەدێی ریاز لە پارێزگای كەركوک و بەو هۆیەوە قوربانی لەڕیزەکانی هەردوولادا هەیە.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەمڕۆی بەغداد لەهەواڵێکدا ئاشکرای کرد، کە ئەمڕۆ داعش هێرشێکی چەکداری کردووەتە سەر خاڵێكی پاسەوانی لە دەوروبەری گوندی ئەبو خەناجر لە نزیك شارەدێی ریاز لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركوک تێك شكێنرا، لەو هێرشەدا دوو چەكداری داعش كوژراوە.
ئەوەش بڵاوکراوەتەوە، کە ڕووبەڕووبوونەوەکەی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكدارانی داعش بەهۆی ئۆپراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بووە لەو ناوچەیە، كە تیایدا دوو ئەندامی داعش كوژراون و دەستیش بەسەر دوو حەشارگەی گەورەی چەك و تەقەمەنیدا گیراوە، كارمەندێكی هێزە ئەمنییەکانیش كوژراوە.
داعش دەستی کردووەتەوە بەجموجۆڵەکانی و شەوانە لەناوچە کێشە لەسەرەکان هێرشدەکاتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
ئـ،و
