کڵپەنیوز:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەبارەی لابردنی عەقید فەرهاد مەحموود لەپۆستی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا هاتەدەنگ و هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
دوای ئەوەی ئەمشەو دەزگای ڕۆژنامەوانی و هەواڵی کڵپە هەواڵی دوورخستنەوەی عەقید فەرهاد مەحموودی لەپۆستی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا بڵاوکردەوە، بەشی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوای ڕەتکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رونیکردەوە، کە هەموو ئەو زانیاریانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە گۆڕینی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا بڵاوکراونەتەوە دورن لەراستیەوە و ئاشکرای کرد، کە ناوبراو مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتووە و بەو هۆیەوە یەکێک لەئەفسەرەکان راسپێردراوە بەئەنجامدانی کاری رۆژانەی بنکەکە، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک داوا لە دەزگاکانی راگەیاندنیش کرد، کە بەدواداچون بۆ زانیاریەکانییان بکەن و پشت ببەست بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی یاخود پەیجی فەرمی پۆلیسی کەرکوک.
ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەکاتێکدایە، کە هەر ئەمشەو بەڕێوەبەری بنکەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووی کارکردنم وەک بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی و دواتر بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوە بەوپەڕی دڵسۆزیەوەی خزمەتی خەڵکی کەرکوک و شارەکەم کرد.
دەقی ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک
#توضيح ::
تود مديرية شرطة محافظة كركوك والمنشأت ان توضح ان ما تم تداوله على بعض مواقع التواصل الاجتماعي حول تغيير مدير مركز شرطة رحيم اوه لاصحة له وانما يتمتع باجازة مرضية ولغرض عدم ترك فراغ أمني تم تخويل أحد الضباط لتمشية البريد اليومي
ولا صحة لما تداولته بعض منصات التواصل الاجتماعي
وتدعو مديرية شرطة كركوك وسائل الاعلام الى استسقاء المعلومات من مصادرها الموثوقة والرسمية او من خلال صفحتنا وموقعنا الرسمي .
🔹قسم العلاقات والاعلام لشرطة محافظة كركوك
