کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
ئەمشەو ژمارەیەک موشەک ئاراستەی پاڵاوگەیەکی نەوت لەسنووری پارێزگای هەولێر کرا و تائێستا زیانەکانی نەزاندراوە.
دژەتیرۆری کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.
وتیشی: "مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەدەزگای ڕۆژنامەوانی و هەواڵی کڵپەی ڕاگەیاند، ژمارەی موشەکەکان پێنج موشەک بووە و
چوار موشەکیان تەقیوەتەوە و دوو موشەکیان لەنێو پاڵاوگەکە کەوتووەتەوە و ئامانجی هێرشەکەش هێڵێکی گواستنەوەی غازبووە لەنێوان هەولێر-دهۆک.
شەوی ١٣ـی ئاداری ٢٠٢٢، سوپای پاسدارانی ئێران ١٢موشەکی ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و بەشکیان بەرماڵی شێخ باز کەوت، کە خاوەنی گروپی کارگروب بووە.
ئـ،و
