کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
کەمێک پێش ئێستا لەشاری کەرکووک لەلایەن ماتۆرسوارێکەوە دەسترێژی گوللــە لەئۆتۆمبێلێک کرا ولەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەدامەزراوەی میدیایی کڵپەی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لەشەقامێکی گەڕەکی پەنجا عەلی ڕوویداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کوردە و ناوی (ڕێبوار محمد ئەمین)ـە.
ڕووداوەکانی کوشتن لەشاری کەرکوک ڕووی لەزیادبوون کردووە و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونەتە قوربانی.
