کڵپەنیوز-ناوەندی هەواڵ:
دادوەری بەرایی کۆیه فەرمانی دەسگیر کردنی بۆ سەرجەم خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکانی شاری کۆیه دەردەکات ، بەهۆی کوژاندنەوەی کارەبای مۆلیدە بەسەر هاوڵاتیاندا.
دادگای بەرایی کۆیە ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی دوێنێ شەو کارەبای مۆلیدە کوژێندراوەتەوە و تەواوی شارۆچکەکە بێ کارەبابووە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆسەرجەمی خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی شارۆچکەکە دەرچووە.
شەوی ڕابردوو، خاوەن مۆلیدەکانی شاری کۆیە، بەهۆی گرانی سوتەمەنی و دابین نەکردنی سوتەمەنی لەلایەن ئیدارەی شارەکەوە ، مانگرتیان ڕاگەیاند و تائێستاش بەردەوامن لەمانگرتنەکەیان و ئیدارەی شارۆچکەکەش بە کەمتەرخەم ئەزانن بەهۆی ئەوەی گوێ لە داوای خاوەن مۆلیدەکان نەگیراوە و کارەکانیان ڕایی نەکراوە.
ئـ،و
